قوباد تاڵەبانی: داوامان لە بەغدا کردووە سنوورێک بۆ هێرشی میلیشیاکان دابنێت

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN –
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ئاژانسی (فرانس پرێس)، تیشک دەخاتە سەر دۆخی ئەمنی هەرێم و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و پرسی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت کە حکومەتی فیدراڵ ئامادەیی نیشانداوە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان.
پرسی هێرشی میلیشیاکان و پەیامی هەرێم بۆ بەغدا
قوباد تاڵەبانی ئاشکرای کرد کە حکومەتی هەرێم بە فەرمی داوای لە بەغدا کردووە سنوورێک بۆ هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دابنێت. ئەو هێرشانەی کە نەک تەنها دامەزراوەکانی هەرێم، بەڵکو کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دەکەنە ئامانج.
دەشڵێت: چەندین جار ئەم بابەتە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ وروژێنراوە و داواکراوە بەغدا دەستوەردان بکات بۆ ڕێگریکردن لەو گرووپە چەکدارانە و حکومەتی بەغداش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو هێرشانە.
هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکارییەکانی ئەمریکا
سەبارەت بە دەنگۆی پڕچەککردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جێگری سەرۆکی حکومەت ڕەتیکردەوە کە ئەمریکا یان هیچ دامەزراوەیەکی ئەو وڵاتە هاوکاری سەربازی پێشکەش بەو هێزانە کردبێت کە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندان.
هەڵوێستی هەرێم بەرامبەر ململانێی ئێران
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند:”حکومەتی هەرێم ڕێگەنادات ئەو هێزانە خاکی هەرێم بۆ دەستوەردان لە جەنگی ناوخۆیی ئێران بەکاربهێنن. پێمان ڕاگەیاندوون کە کارێکی باش نییە ببنە سەرەڕم و لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداری لە ململانێکاندا بکەن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









