وەزارەتی پەروەردە: ڕۆژی یەکشەممە دەوام دەستپێدەکاتەوە و خوێندنی ئۆنلاین بووە ئارەزوومەندانە

وەزارەتی پەروەردە
SNN-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژی یەکشەممە 29-03-2026 دەوام لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکاتەوە. وەزارەت ئاسانکاریی گەورەی بۆ ئەو دایک و باوکانە کردووە کە نایانەوێت بەهۆی بارودۆخەکەوە منداڵەکانیان بنێرنە ناو قوتابخانە.
خوێندنی ناو پۆل ئیجباری نییە
بەپێی بڕیاری نوێی وەزارەت، هەر بەخێوکەرێک نەیەوێت منداڵەکەی بنێرێتە ناو پۆل، “غیاب”ی بۆ ئەژمار ناکرێت. ئەم قوتابیانە دەتوانن لە ڕێگەی ئۆنلاین و پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکانەوە درێژە بە خوێندن بدەن. تەنیا مەرج ئەوەیە کە بەخێوکەرەکە فۆرمێکی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە و قوتابییەکەش تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بە جەستەیی ئامادە بێت.
قوتابخانە ئەهلی و نێودەوڵەتییەکان
وەزارەتی پەروەردە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی پابەند کردووە کە دەبێت خوێندنی ئۆنلاین بۆ ئەو قوتابیانە دابین بکەن کە نایانەوێت بێنە ناو پۆل. هەروەها قوتابخانە بیانییەکان سەرپشک کراون کە دەتوانن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین، ئەگەر دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکە ئەو بڕیارە بدات.
مژدە بۆ پۆلی 9 و 12ی ئامادەیی
وەزارەت بۆ دڵنیاکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕایگەیاند، کە ساڵنامەی خوێندن بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانی و وەزارییەکان هەموار دەکرێتەوە. ئەمەش بۆ ئەوەیە قوتابیان کاتی پێویستیان هەبێت و بەهۆی پچڕانی دەوامەوە زیانمەند نەبن.
پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی
بۆ ئەوەی خوێندکاران لە ماڵەوە بێبەش نەبن لە وانەکان، وەزارەت دوو پلاتفۆرمی سەرەکیی کارا کردووە:
پلاتفۆرمی ئی-وانە (e-Wane): بۆ هەموو قۆناغەکان لە پۆلی 1 تا 12.
پلاتفۆرمی قوتابخانەکەم (Qutabxanekem): تایبەت بە پۆلی 1 تا 6ی بنەڕەتی.
وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە کە مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپەکانی سۆشیال میدیا و ئەپڵیکەیشنی “ئی-هەڵسەنگاندن”ەوە ئەرکی ماڵەوە و ڕێنماییەکان دەگەیەننە ئەو قوتابیانەی لە ماڵەوە دەخوێنن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









