
SNN-
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن درا.
بەپێی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی هەردوو وەزارەت کە ئەمرۆ هەینی دەرچووە، ڕۆژی یەکشەممە، 29ی ئازاری 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (قوتابخانەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان) دەستپێدەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، هەر یەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە بە جیا، وردەکاریی تایبەت بە ڕێکارەکان و چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ناوەندەکانی خۆیان بڵاودەکەنەوە.
ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەت دێت کە بۆ تاووتوێکردنی دۆخی خوێندن و گەڕانەوەی قوتابیان و خوێندکاران بۆ پۆلەکانیان ئەنجام درابوو.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









