خاوەن کافتریاکانی پێنجوێن بڕیاریاندا لەسبەینێوە کافتریاکانیان دابخەن

خاوەن کافتریاکانی پێنجوێن
SNN-عەلی حەمەسەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاشکرایکرد بەەبەستی زیاتر کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەقەزاکەماندا، پاش کۆبوونەوەمان لەگەڵ خاوەن کافتریاکان، بڕیاریاندا کە لەسبەیەوە بۆماوەی هەفتەیەک سەرجەم کافتریاکانی قەزای پێنجوێن دابخرێن.
زانا رەحمان، قایمامی قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: وەک هەستکردن بە بەرپرسارێتی و بەمەبەستی زیاتر کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی تەندروستی و رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە سنورەکەدا ئەمڕۆ بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن و ئەندامانی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن، لەگەڵ سەرجەم خاوەن کافتریاکانی پێنجوێن کۆبووینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکەدا سەرجەم خاوەن کافتریاکان بڕیاریاندا لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و بەشداربوونیان لە رێگری زیاتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسبەیەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرجەم کافتریاکانیان دابخەن.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی وت “بڕیاری خاوەن کافتریاکان بەداخستنی دوکانەکانیان سەرەڕای خراپی باری داراییان، سەلمێنەری ئەوەیە کە هاووڵاتیان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت چیدیکە خۆمان لەخەمی تەندروستی خۆماندا بین و پابەندی ڕێکارە تەندروستییەکان ببین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









