“خۆزگه مه‌رگى منداڵه‌كانی خۆمم ببینیایه به‌س ئه‌و چوار كه‌سه به كۆرۆنا نه‌مردنایه”

مردن بە کۆرۆنا
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
له به‌یانیه‌كه‌ى زوودا و دوابه‌دواى یه‌ك چوار كه‌س له یه‌ك نه‌خۆشخانه له سلێمانى به هۆى نه‌خۆشى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا، ستاف و به‌ڕێوبه‌رانى نه‌خۆشخانه‌كه زیاتر له كه‌سوكارى مردووه‌كان ده‌گریان و بێتاقه‌ت بوون به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ به گریانه‌وه ووتى”خۆزگه منداڵێكم بمردایه به‌س ئه‌و دۆخه‌م نه‌بینیایه”.
ده‌وروبەری كاتژمێر نۆى به‌یانى به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ پڕ ببوو له ئه‌مبوڵانس و كه‌سوكارى تووشبووان و هێزه ئه‌منیه‌كان كه یه‌ك یه‌ك ته‌رمى قوربانیانى كۆرۆنایان ده‌گواسته‌وه، كه‌سوكارى مردووه‌كان نه‌یان ده‌توانى نزیك بنه‌وه له ته‌رمى ئازیزانیان ته‌نها به ڕشتنى فرمێسك ئازارى ناخیان هه‌ڵده‌ڕشت.
له ماوه‌ى كه‌متر له 18 كاتژمێر له سلێمانى 6 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه پزیشك و به‌ڕێوبه‌ر و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌كه هێنده كاریان كردبوو وزه‌یان لێ‌بڕابوو بێ تاقه‌ت و دڵته‌نگ بوون هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و نه‌خۆشانه كه‌سوكارى ئه‌وان بێت، ئازاد هه‌ورامى، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ به بێ ده‌نگى فرمێسك له چاوى ده‌بارى كاتێك پرسیارم كرد دۆخه‌كه چۆنه؟ له وه‌ڵامدا وتى” خۆزگه مه‌رگى منداڵیهكانى خۆمم ببینیایه به‌س ئه‌و دۆخه‌م نه‌بینیایه چونكه ڕه‌نج و ماندوێتى و شه‌و نخونیمان به زایه چوو”.
“كه‌مى ئۆكسجین هۆكارى گیان له ده‌ستدانى چه‌ند نه‌خۆشێك بوو”
یه‌كێك له كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به snnى وت”ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بینیم هاوشێوه‌ى وو‌ڵاتى ئیتاڵیابوو چونكه ته‌رمى قوربانیان له‌سه‌ر زه‌وى كه‌وتبوو نه‌خۆشه‌كانى دیكه پێویستان بهئۆكسجین و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرده نه‌مان ده‌زانى چۆن فرییان بكه‌وین تكا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م با چیتر كۆرۆنا به گاڵته نه‌زانن چونكه دۆخه‌كه له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێت و جیاوازى ته‌مه‌ن ناناسێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









