
SNN-
ئەمڕۆ شەممە، حکومەتی تایلاند، گەیشتنی خۆی بە رێککەوتنێکی فەرمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند، بە مەبەستی رێگەدان بە تێپەڕبوونی نەوتهەڵگرەکانی بە گەرووی هورمزدا، کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە کردەیی داخرابوو.
ئانووتین چارنڤیراکول، سەرۆکوەزیرانی تایلاند لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە وردەکاریی رێککەوتنەکە کرد و وتی: “لە ئێستا رێککەوتنێک کراوە کە رێگە دەدات بە نەوتهەڵگرەکانی تایلاند بە سەلامەتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبن، ئەمەش دەبێتە هۆی رەواندنەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستییەکانی سووتەمەنی بۆ وڵاتەکەمان.”
ئەمە لەکاتێکدایە لەوەتەی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران دەستی پێکردووە، سوپای پاسدارانی ئێران گەرووی هورمزی بەرووی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان داخستووە، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









