وەزیری کشتوکاڵ، ڕایگەیاند، بەنداوی دوکان 3.7 ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکردووەتەوە.

0
108

SNN

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بەگوێرەی پلانی زانستیی وەزارەتمان و لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، بە شەونخوونیی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەر و کارمەندانمان لە سەر پرۆژەکان توانرا لە سەرەتای وەرزی بارانەوە، سوود لە باران و داهاتی ئاوی ئەمساڵ وەربگیرێت و ڕێژەیەکی زۆر باش ئاو کۆبکرێتەوە، هاوکات سەلامەتیی بەنداوەکان بپارێزرێت.

دەشڵێت، 20 بەنداوی بچووک و مامناوەند لە تەواوی دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان، بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژبوون.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “بەنداوی دوکان 3.7 ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکردووەتەوە و ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش زیاددەکات، پلانی کۆکردنەوەی زۆرترین بڕی ئاومان لە کۆتایی وەرزدا هەیە، بەنداوی دەربەندیخانیش 2.3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆکراوەتەوە و بەگوێرەی پلانێکی زانستی هەنگاو بە هەنگاو پڕ دەکرێت”.

وەزیری کشتوکاڵ ئەوەش دەڵێت، بەنداوی دهۆک ڕێژەیەکی باش ئاوی زیادیکردووە و نزیکە لە پڕبوون 47 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەنداوی گۆمەسپان بڕی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی کۆکردووەتەوە کە 60%ی ئاوی کۆکراوەی ئەمساڵە و بەردەوامە لە زیادبوون

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this