
دابەشکردنی نەوت
SNN-
ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و سەرجەم ئەو کەسانەى سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنى نەوت 100 لیتر نەوتیان بە 31 هەزار دینار پێدەدرێت.
لە مەڵبەندی شەشەوە دەستپێدەکات
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی شەشەوە دەستپێدەکاتەوە.
بە هەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنى نەوتەکە بەهەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت و 100 لیتر نەوت بە بڕی 31 هەزار دینار دەدرێت بە هاونیشتمانیان.
ڕاشیگەیاند، پێشتر لە مەڵبەندى شەش دابەشکردنى نەوت بەهۆی نەبوونى نەوتى پێویست ڕاگیرا، لەمڕۆوە دابەشکردنەوەکە دەستپێدەکەنەوە و لە هەر 10 مەڵبەندەکە نەوت دابەش دەکەن.
بۆ هەر ماڵێک 100 لیترە
ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت بەغدا دابینی دەکات بڕەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن لیترە، هەر ماڵێک 100 لیتری پێدەدرێت بە نرخی 31 هەزار دینار.
بڕی نەوتی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان
تاوەکو ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمى کوردستان هاتووە، لە کاتێکدا پشکی شاری سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 21 ملیۆن لیترە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەو نەوتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دابینی دەکرد و بڕەکەی 200 لیتر بوو بە 104 هەزار دینار بوو تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکراوە و بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەنتەری شارەکان دابەشناکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








