
یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN –
کەشناسێکی کورد زانیاری نوێ لەبارەی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین کە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بڵاودەکاتەوە و کاتی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا و کۆتاییهاتنی بارانبارینیش ئاشکرا دەکات.
کەی شەپۆلە نوێیەکە دەستپێدەکات؟
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: “لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، لە نیوەڕۆی سبەینێ یەکشەممە 29-3-2026، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات و لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکەی فراوان دەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان.”
وردەکاری و بڕی بارانبارین:
بەپێی پێشبینییەکان، شەپۆلەکە تا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە چالاکی دەمێنێتەوە و بارانەکە بە شێوەی مامناوەند و پچڕ پچڕ دەبێت، کە لە هەندێک ناوچەدا هەورەبرووسکە و تاوەبارانی بەخوڕی لەگەڵدا دەبێت. زۆرترین بڕی بارانبارین لەم ناوچانە دەبێت:
-
پارێزگای دهۆک و دەڤەری بادینان.
-
پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین.
-
بە پلەی دووەم ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و باکووری گەرمیان.
کاتی جێگیربوونەوەی کەشوهەوا
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی سێشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە بەرەو لاوازی دەچێت، بەڵام بۆ ڕۆژی چوارشەممە کە دەکاتە 1-ی نیسانی 2026، کەشوهەوا لە تەواوی ناوچەکاندا جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان دەبێتە ساماڵ، پلەکانی گەرماش لەم ماوەیەدا بە جێگیری دەمێننەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









