شێوازی دابەشكردنی غاز گۆڕانكاری بەسەرداهات و لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە غاز دابەشدەكرێت

بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە دابەشكردنی غاز لە كارگەكانی غاز و هاوكات كەمبوونەوەی بڕی غازی دابینكراو بۆ هاووڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەڵەبجە بڕیاریدا كە لە كارگەكان هیچ بڕە غازێك نەدرێت بەهاووڵاتیان، بەڵكوو لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە غاز دابەشدەكرێت.
سمكۆ سالار، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو قەرەباڵغییەی كە لە كارگەكانی دابەشكردنی غاز لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دروستبووە، بڕیارماندا كە شێوازی دابەشكردنی غاز گۆڕانكاری بەسەردا بهێنین، بۆیە ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەكانی دەوورووبەری دەكەینەوە، كە سبەینێ لە سنووری پارێزگاكەمان غاز دابەش ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارمانداوە كە ڕۆژی دووشەممە غاز لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەش بكرێت، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە هەموو هاووڵاتییەك بتوانێ تبە ئاسانی غازی دەستبكەوێت بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین بە هیچ شێوەیەك سەردانی كارگەكان نەكەن، چونكە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ كەسێك نادرێت.
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو غازەی لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەشدەكرێت بە بڕی هەشت هەزار و 500 دینارە، هاوكات ئەم بڕیارەمان بە ئاراستەی خزمەتكردنی گشتی یەو هەروەها دەمانەوێت زۆر ترین هاووڵاتی سود وەربگرن لەو بڕە غازی كە دێتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و قۆرخكاری تێدا نەكرێت و ڕێگری بكەین لە بەرز بوونەوەی نرخی غاز.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









