
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی وابڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم و میزان موراجەعەی مانگی دوو ڕەوانەی بەغدا بكرێت، بەڵام هەرێم توانای ناردنی 120 ملیار دینارەكەی نییە و بەفەرمی داوا لە بەغدا دەكات لەو بڕە پارە كەمتری لێوەربگیرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم و میزان موراجەعەی مانگی دووی ئامادە كردووە و لەم هەفتەیەدا بەشاندێكی تەكنیكیدا ڕەوانەی بەغدای دەكات، هاوكات وەزارەتی نەوتی عێراقیش نوسراوی بەردەوامی وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوەی دەمێنێتەوە كە پەیوەستە بە ڕێكارەكانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی سێ، ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتییە، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی ماوەی مانگێكە ناوچەكەی گرتووەتەوە بەهۆی داخرانی سنورەكانەوە داهاتی نانەوتی هەرێم بەڕێژەی لە %50كەمیكردووە، بۆیە هەرێم ناتوانێت پابەند ببێت بەناردنی 120 ملیار دینار هاوشێوەی مانگەكانی پێشووتر.
SNNئەوەشی زانیوە كە وابڕیارە لەم هەفتەیەشدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نوسراوێكی فەرمی داوا لە حكومەتی عێراقی بكەن كە بڕی وەرگرتنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی سێ كەم بكەنەوە بەڕێژەیەك كە لەگەڵ توانای حكومەتی هەرێمدا بگونجێت، هاوكات حكومەتی عێراقیش تاڕادەیەك لە بارودۆخەكە تێگەیشتووە و پێناچێت گرفتێكی ئەوتۆ لەسەر ئەو بابەتە دروست بكات ۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









