نەتانیاهوو بۆ ترەمپ: زانیاریم لێ دەشاریتەوە و ناتەوێت دەسەڵاتی ئێران بڕووخێنیت

دۆناڵد ترەمپ و نەتانیاهۆ
ئاژانسی “ئەلمۆنیتەر” ئاشکرای دەکات کە پەیوەندییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهوو گەیشتووەتە ئاستێکی سارد. نەتانیاهوو تووڕەیە لەوەی ترەمپ لە پشت پەردەوە لەگەڵ تاران خەریکی ڕێککەوتنە و نایەوێت جەنگەکە بە ڕووخانی ڕژێمی ئێران کۆتایی بێت.
گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ تاران
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەلمۆنیتەر، کە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ لە پشت پەردەوە پەیوەندیی بە سێ کەسایەتیی باڵای ئێرانەوە کردووە: موجتەبا خامنەیی، محەممەد باقر قالیباف و لیوا عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی سوپای پاسداران. ئامانجی ترەمپ ئەوەیە هاوشێوەی ساڵی 1988، ئێرانییەکان ناچار بکات “ژەهرەکە بخۆنەوە” و کۆتایی بە جەنگ بهێنن.
ساردیی پەیوەندییەکانی واشنتن و تەلئەڤیڤ
ئەم گفتوگۆ نهێنییانەی ترەمپ، نەتانیاهووی زۆر تووڕە کردووە. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ئاشکرا بە ترەمپی گوتووە: “تۆ زانیاریم لێ دەشاریتەوە.” ئێستا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی کۆشکی سپی بۆ نەتانیاهوو زۆر کەمی کردووە و نەتانیاهۆ هەواڵەکان لە ڕێگەی جەی دی ڤانس و مارکۆ ڕوبیۆوە پێدەگات. تەنانەت نەتانیاهوو لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە زانیویەتی کە ترەمپ مۆڵەتی داوەتە ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
پڵنگی کاغەزی و مەترسیی داهاتوو
بەرپرسە ئیسرائیلییەکان دەڵێن ئێران لە ڕووی سەربازییەوە وەک “پڵنگی کاغەزی” دەرکەوت و نەیتوانی وەڵامی هێزی ئەمریکا بداتەوە، بەڵام لە دانوستاندا زۆر شارەزان. ئیسرائیل هۆشداری دەدات ئەگەر جەنگ بەبێ ڕووخانی ڕژێمی تاران و بەبێ دەستبەرداربوون لە یۆرانیۆمی پیتێنراو کۆتایی بێت، ئەوا کارەساتە و ئێران وەک “سەرکەوتنێکی مێژوویی” ناوی دەبات.
کۆتاییهێنان بە شەڕ یان ڕووخاندنی ڕژێم؟
گەورەترین خاڵی ناکۆکی لە نێوان هەردوو هاوپەیمانەکەدا ئەوەیە؛ نەتانیاهوو دەیەوێت جەنگەکە تا ڕووخانی یەکجاریی ڕژێمی ئێران بەردەوام بێت، بەڵام ترەمپ تەنیا دەیەوێت جەنگەکە ڕابگرێت و ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکات. نەتانیاهۆ دەڵێت ئەگەر ئێران لەم هێرشانە ڕزگاری بێت، کارەسات بۆ داهاتووی ئیسرائیل دروست دەبێت و هەوڵەکانی ئەم جەنگە بەفیڕۆ دەچن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









