
SNN-
بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاستەوە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، کە لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بڕی بارانەکە دەگاتە سەرووی 20 ملم.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ یەکشەممە 29-3-2026
لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو نیوەڕۆ، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پێشبینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت. نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان و کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، سۆران، بەشێک لە ڕاپەڕین و سنووری باکووری هەولێر زیاتر دەبێت. شێوازی دابارین بە شێوەی نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبێت، لە شەودا پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
زیادبوونی کاریگەریی شەپۆلەکە لە ڕۆژی دووشەممەدا
بۆ سبەینێ دووشەممە 30-3-2026، کاریگەریی شەپۆڵی بارانبارین زیاد دەکات، بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیاندا لە دهۆک، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین. شێوازی دابارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێک کات هەورە تریشقە دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە جیاوازەکان. لە ناوچەکانی سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، کەرکووک، دەشتی شارەزوور، ئیدارەی گەرمیان و قەزای دوکان، دابارین زۆربەی کات بە شێوەی نمە بارانی پچڕپچڕ و هەورە تریشقە دەبێت.
بەفربارین و ئەو ناوچانەی بارانی زۆریان لێ دەبارێت
لە ناوچە سنوورییەکان، لە کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی دووشەممەدا بەفر دەبارێت. بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە هەندێک ناوچە بڕی بارانبارین لە سەرووی 20 ملم دەبێت، کە بریتین لە ناوچەکانی: بارزان، مێرگەسوور، دێرەلووک، ئامێدی، سۆران، خەلیفان و چۆمان.
خێرایی با و مەودای بینین
بۆ ئەمڕۆ خێرایی با مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 کم/کاتژمێر و ئاراستەکەی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت، مەودای بینینیش 7 بۆ 8 کم دەبێت. بۆ سبەینێ دووشەممە خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان 10 بۆ 15 کم/کاتژمێر و ئاراستەکەی بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان 7 بۆ 9 کم دەبێت.
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت (ئەمڕۆ – سبەینێ):
هەولێر: 15 – 14
سلێمانی: 13 – 12
دهۆک: 14 – 11
زاخۆ: 15 – 12
هەڵەبجە: 16 – 14
گەرمیان: 18 – 17
سۆران: 12 – 11
پیرمام: 12 – 10
چەمچەماڵ: 14 – 13
حاجی ئۆمەران: 7 – 5
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









