
بینای سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
SNN
ئەگەرچی چوارچێوەی هەماهەنگی 8ی نیسانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستنیشان کرد، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند دانیشتنەکە ڕۆژی 11ی نیسان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئازار، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتییەکە کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان ڕێکخست، بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی گرنگی تایبەت بە کاری ئەنجومەن، گرنگترینیشیان گفتوگۆکردن سەبارەت بە چەند یاسایەکی گرنگ کە دەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەن لە ماوەی داهاتوودا، لەگەڵ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەن.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، بەشێوەیەکی فراوان گفتوگۆکرا سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و گرنگیی هەنگاونان بۆ تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستووری و کۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی لە سایەی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابورییەی کە وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا، ڕۆژی شەممە، 11ـی نیسان دیاریبکرێت بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار؛ لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی پەرلەمان داوای لە سەرۆکی لایەنە سیاسییەکان کرد، بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵگرن لە تەواوکردنی ئەو ئیستحقاقە دەستوورییە و پێکهێنانی حکومەتێک، کە لە توانایدابێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.
هاوکات، دوێنێ شەو بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و بنیادنان کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی دەکات، دوای کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە بەغدا ڕایگەیاند، بڕیار دراوە 8ی نیسان بکرێتە وادەی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









