
SNN
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 2 رادەستی دارایی عێراق دەکرێت، شاندێکیش دەچێتە بەغدا.
دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لیستی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا کرا.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئازار، لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 2 ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش، ئەوەی دەمێنێتەوە لە مەرجەکان حکومەتی هەرێم جێبەجێی بکات ناردنی 120 ملیار دینارەکە و راپۆرتی وەزارەتی نەوتە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم لەوبارەیەوە بە SNNی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو دۆخەی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ناتوانرێت بۆ ئەم مانگە 120 ملیارەکە ئامادە بکرێت و داوای کەمکردنەوەی دەکرێت، کە بڕکەیە 60 بۆ 70 ملیار دینار بێت.
ئەو سەرچاوەیە وتوویەتی “ئەگەر ئەم هەفتە حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکان جێبەجێ بکات ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا لەگەڵ مووچەخۆرانی خۆی پارەی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









