کەشناسیی هەرێم: باران و بەفر و هەورەبرووسکە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە

0
517

SNN

پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە دەکەن کە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان

ئەمڕۆ دووشەممە، 30-3-2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت. لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە. لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە، ئەگەری تاوە باران و هەورەبرووسکە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک هەیە و پێشبینی دەکرێت تەرزە لەو ناوچانە ببارێت.

چالاکبوونی خێرایی با و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما

خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو ئێوارە چالاک دەبێت و هەندێک کات دەگاتە 30 کم/ک. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە. مەودای بینین لە کاتی ئاساییدا 7 بۆ 9 کم دەبێت و لە کاتی داباریندا بۆ 5 تاوەکو 7 کم کەمدەبێتەوە.

بەردەوامیی دابارین و سەقامگیربوونی کەش لە ڕۆژی سێشەممەدا

سبەی سێشەممە، 31-3-2026، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و نمە باران لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت. لە دوای نیوەڕۆدا ئەگەری هەورەبرووسکە و تاوە باران لە هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان هەیە و ئەگەری بارینی تەرزەش لە ئارادایە. پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە بەگشتی سەقامگیر ببێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵبوون بڕوات.

خێرایی با و مەودای بینین لە ڕۆژی سێشەممەدا

خێرایی با لە نێوان 15 بۆ 25 کم/ک دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا لاواز دەبێت. مەودای بینین لە نێوان 7 بۆ 9 کم دەبێت، بەڵام لە کاتی داباریندا مەوداکە بۆ 4 تاوەکو 6 کم کەمدەبێتەوە. پلەکانی گەرما لەم ڕۆژەدا نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی دووشەممە.

پێشبینیی بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو:

هەولێر: 16 (دووشەممە) – 13 (سێشەممە)

سلێمانی: 13 (دووشەممە) – 12 (سێشەممە)

دهۆک: 12 (دووشەممە) – 13 (سێشەممە)

کەرکووک: (لە سێشەممەدا ئەگەری دابارین هەیە)

هەڵەبجە: 12 (دووشەممە) – 13 (سێشەممە)

گەرمیان: 18 (دووشەممە) – 17 (سێشەممە)

حاجی ئۆمەران: 4 (دووشەممە) – 2 (سێشەممە)

پیرمام: 12 (دووشەممە) – 16 (سێشەممە)

سۆران: 12 (دووشەممە) – 13 (سێشەممە)

زاخۆ: 12 (دووشەممە) – 14 (سێشەممە)

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this