بەرگری شارستانی هەرێم لەبارەی چونە دەرەوەی هاووڵاتییان بۆ گەشت و سەیران هۆشداریی دەدات

SNN
بەرگری شارستانی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و لافاوەی لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بووەتەهۆی دەرکەوتنی مین و تەقەمەنی، داواش لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی چوونە دەرەوەیان بۆ سەیران و گەشتەکانیان ئاگاداری خۆیان و خێزان و منداڵیان بن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم تیایدا هاتووە: دوای ئەو شەپۆلە بارانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی ڕووتانەوەی خاک، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و دەشتەکان، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەم و ڕووبارەکان و تەقینی کانیاوەکان، ئەم بارودۆخە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی مین و تەقەمەنییە چێنراوەکان کە لە سەردەمی جەنگەکانی ڕابردوودا لە سنووری هەرێمدا چێنراون.
ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، ئەگەری گواستنەوەی زیندەوەرە مەترسیدارەکان وەک مار و دووپشک بۆ ناوچە ئاوەدانییەکان زیاتر دەبێت.
دەڵێت: “بۆ ئەم مەبەستە داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لە کاتی گەشت و سەیران، بە تایبەتی بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەشتەکان، زۆر ئاگاداری خۆتان بن. لە نزیکبوونەوە بۆ شوێنە مەترسیدارەکان و ناوچە ناناسراوەکان خۆتان بپارێزن. منداڵان لە شوێنە مەترسیدارەکان دوور بخەنەوە و چاودێرییان بکەن”.
هاوکات، لە کاتی بینینی هەر جۆرە بۆمب، مین یان تەقەمەنییە چێنراوەکان، تکایە بە زووترین کات پەیوەندی بکەن بە:
- هێڵی گەرمی دەزگای مین (182)
- هێڵی گەرمی بەرگری شارستانی (115)
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









