
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی
SNN
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە دڵنیایی دایە هاووڵاتیان سەبارەت بە سەقامگیریی دۆخی دارایی و ڕایگەیاند، سیاسەتی ئێستای حکومەت بە تەواوی گەرەنتی بەردەوامبوونی مووچەی فەرمانبەران و هاوکارییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەکات.
مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕوونیکردەوە، دڵنیابوون لە بەردەوامیی خەرجییە مانگانەکان بۆ مووچە، کرێ، خانەنشینی و هاوکارییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، لە سایەی ئاستەنگە ئابورییەکانی ئێستا و هەڵاوسانی جیهانی و مەترسییە جیۆسیاسییەکان، لە پێشینەی هەرە سەرەکییەکانی کارەکانی حکومەتدایە. بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت پشت بە سێ سەرچاوەی سەرەکی داهات دەبەستێت کە گەرەنتی پاراستنی بژێوی و سەقامگیری کۆمەڵایەتی هاوڵاتیان دەکەن.
سێ سەرچاوە سەرەکییەکەی دڵنیایی دارایی
سەرچاوەی یەکەم: زیادکردنی داهاتی نانەوتی
ڕاوێژکارەکەی سودانی ئاشکرایکردووە، کار لەسەر زۆرترین کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی دەکرێت. ئەمەش لە ڕێگەی دڵنیابوون لە نهختینەیی ئەو داهاتانە و چڕکردنەوەی شێوازە پهسهندكراوهكانی پارهدانی ئهلیكترۆنی بەدەست دێت، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی پشتبەستنی تەواوە بە داهاتی نەوت.
سەرچاوەی دووەم: فراوانکردنی هەناردەی نەوت
سەرچاوەی دووەم بریتییە لە فراوانکردنی بنکەی هەناردهكردنی نهوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان. ئەم سیاسەتە پشت بە بەکارهێنانی هەموو کناڵە تەقلیدییەکانی هەناردەکردن دەبەستێت لە هەرکاتێکدا کە گونجاو بێت، لەوانەش گواستنەوەی وشکانی و دەریایی لە ڕێگەی وڵاتانی دراوسێوە. ئەوەشی خستە ڕوو کە نرخەکانی ئێستای نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا، بەراورد بە پێش سەرهەڵدانی گرژییەکانی ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نزیکەی 70% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
سەرچاوەی سێیەم: هەماهەنگی دارایی و دراوی
سەرچاوەی سێیەم بریتییە لە پەیڕەوکردنی نەخشەیەکی ورد لە سیاسەتی سوککردنی ئامانجدار، لەگەڵ هەماهەنگی چڕ لە نێوان سیاسەتی دراو و دارایی. مەزهەر محەمەد ساڵح وتی: “ئەم هەماهەنگییە بە یەدەگی کارامەی دراوی بیانی پاڵپشتی دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی ئابوریی نیشتمانی و بەردەوامیی خەرجییە کۆمەڵایەتییە گشتییەکان، بەتایبەت پێدانی مووچە و خانەنشینی بەبێ هیچ دواکەوتنێک”.
ئامانج و ئەنجامەکان
مەزهەر محەمەد ساڵح جەختی کردەوە کە بەردەوامیی ئەم سیاسەتە یەکگرتووانە، گەرەنتی پاراستنی داهاتی مانگانەی خەڵک دەکەن و ئاستی سەقامگیری ئابوری و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا بەرز دەکەنەوە، ئەمەش وادەکات عێراق بە هێزەوە ڕووبەڕووی هەر قەیرانێکی دارایی جیهانی ببێتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









