
عەلی حەمە سەعید-SNN
قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، بەمەبەستی سودوەرگرتنی لەو بڕەغازەی كە بەدەستمان دەگات بە شێوەیەكی دادپەروەرانە، دەستمان كردووە بە دابەشكردنی گازی ماڵان لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە، هاوكات بەهۆی وەستانی ناردنی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە، پشكی پارێزگاكە 50٪ كەمی كردووە.
سمكۆ سالار، قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی سودمەند ببێت لەو بڕە غازەی كە بۆ پارێزگاكەمان دابیندەكرێت، لە رێگەی پسوولەی خۆراك و لە لایەن بریكارەكانی خۆراكەوە دابەشی دەكەین بەسەر هاووڵاتیاندا، بە جۆرێك هەر خێزانێك ناوی لە پسوولەی خۆراكدا هەبێت، دەتوانێت سەردانی بریكارەكان بكاتب ۆ وەرگرتنی غاز.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا 1250 بتڵ غازمان لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەشكردووە، هاوكات پێشتر غازمان لە كەركوك و كارگەی كۆرمۆرەوە بۆ دەهات، بەڵام ئێستا غازی كۆرمۆر وەستاوە و بەو هۆیەوە 50٪ی ئەو بڕە غازەی بۆمان دەهات كەمی كردووە، بۆیە ئەمەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی غازی ماڵان لە سنورەكەماندا.
قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەكی گشتی ئەو غازەی بەدەستمان دەگات دابەشی دەكەین بەسەر هاووڵاتیان و خاوەن پیشەكان بەتایبەت چێشتخانە و نانەواخانەكان، بەجۆرێك لە 20٪ی ئەو غازە بۆ بازاڕ، نانەواخانەكان و كۆمپانیاكانی خۆراك دەبێت، و هەروەها لە 80٪ی دیكەشی بۆ هاووڵاتییانی دابیندەكەین بە نرخی هەشت هەزار و 500 دینار.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









