
SNN
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە شەپۆلی بارانبارین کۆتایی هاتووە، بەڵام ناجێگیرییەکی کەم لە کەشوهەوادا دەمێنێتەوە.
بارودۆخی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 31-3-2026
ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی بە هەوری دەمێنێتەوە و هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. هەرچەندە شەپۆلی بارانبارین کۆتایی هاتووە، بەڵام ناجێگیرییەکی کەم لە کەشوهەوادا هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە ئەگەری باران و هەورە تریشقە دەکرێت. هەروەها لە دوای نیوەڕۆدا ئەگەری نمە بارانی کورتخایەن لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە هەیە. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 15 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتە، مەودای بینینیش 9 بۆ 10 کم دەبێت.
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ سبەی چوارشەممە 1-4-2026
بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و کەشێکی بەهاری ناوچەکان دەگرێتەوە. ئەگەری نمە باران تەنیا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 15 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەی بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت، مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت.
ئاستی پلەکانی گەرما لە شار و ناوچە جیاوازەکان
پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک بەرز دەبنەوە. بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بەرزترین پلەکان بەم شێوەیەیە: هەولێر 17، سلێمانی 16، دهۆک 16، هەڵەبجە 19، گەرمیان 21، پیرمام 12، سۆران 13، زاخۆ 16 و حاجی ئۆمەران 6 پلە. بۆ ڕۆژی چوارشەممە پلەکان زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و بەم شێوەیە دەبن: هەولێر 18، سلێمانی 18، دهۆک 17، هەڵەبجە 19، گەرمیان 22، پیرمام 14، سۆران 15، زاخۆ 18 و حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









