
ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
میدیای ئێران هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، (محەمەد حسێن سۆفی) یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانیان لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سەر پارێزگای لوڕستان پشتڕاستکردەوە، هاوکات هێرشەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە چڕکراوەتەوە.
میدیاکانی ئێران ئاشکرایانکردووە، قتاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران ڕووبەڕووی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز بوونەتەوە و میدیاکانی ئەمریکاش باس لە فڕینی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی جۆری B-52 بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا دەکەن، هاوکات کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران ڕاگەیەندرا.
هاوکات، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە تاران و دەوروبەری بیستراوە، کە بەتایبەت ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی میهرئاباد، زیندانی ئەوین و ناوچەی پارچینی گرتووەتەوە. هاوکات لە فڕۆکەخانەی بوشەهریش دەنگی تەقینەوە بیستراوە و هێرشەکان پارێزگای لوڕستانیشیان کردووەتە ئامانج.
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکانی جۆری B-52ی ئەمریکی بە ئاسمانی ئێراندا دەفڕن. ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی فراوانکردنی مەودا، خێراکردنی کات و نەرمیی زیاتر لە ئەنجامدانی هێرشەکاندا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، میدیاکانی ئێران کوژرانی (محەمەد حسێن سۆفی) یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانیان لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سەر پارێزگای لوڕستان پشتڕاستکردەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









