یەکێتی و گۆڕان: کورد نابێت بچێتە ناو سەنگەربەندیی لایەنە ناکۆکەکانی ناوچەکە

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی
SNN
لە کۆبوونەوەیەکی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، پرسی پاراستنی قەوارەی هەرێم لە ململانێ هەرێمایەتییەکان و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران تاووتوێ کران.
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە و شاندی هەردوولا
ئەمڕۆ شەممە، 4ـی نیسانی 2026، لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، شاندێکی باڵای یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە. لەلایەن یەکێتییەوە (د. یوسف گۆران، سەرکەوت زەکی، د. سالار سەرحەد، جەزای سەید مەجید و ڕەوەند شەهید غەریب) و لەلایەن گۆڕانەوە (دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئووف بەگ، چۆمان محەمەد و ڕۆڤان سەروەت) ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
پیرۆزبایی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان
وەفدی یەکێتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفرانسی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانیی نوێی لە شاندی میوان کرد. هەردوولا جەختیان لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و هەماهەنگی زیاتر لە قۆناغی داهاتوودا کردەوە.
پاراستنی هەرێم لە ململانێی ناوچەکە
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرپرسیارێتی نیشتمانی کرا بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خاکی هەرێمی کوردستان. هەردوولا هاوڕابوون کە کورد پێویستە یەکگرتوو و یەکگوتار بێت و نەچێتە ناو سەنگەربەندی نێوان لایەنە ناکۆکەکان، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و هاونیشتمانیان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزرێت.
مووچە و بژێوی هاونیشتمانیان
پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی ژیانی مووچەخۆران تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. لەو ڕووەوە هەڵوەستە لەسەر پێویستی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە کرا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









