قەیرانی نەبوونی غاز لەبەرژەوەندی پرۆژەی ڕووناکی دروستکراوە، نانەواکانی هەڵەبجە دووکانەکانیان داخست

بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەهۆی نەبوون و دابیننەکردنی غاز بۆیان، ئەمڕۆ نانەواخانەکانی هەڵەبجە مانیان لەکارەکانیان گرت و دووکانەکانیان داخست، بەوتەی خاوەن نانەواخانەکانیش ئەم قەیرانە لەبەرژەوەندی پرۆژەی ڕووناکی دروستکراوە.
ئارام محەمەد، خاوەن یەکێک لە نانەواخانەکانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند:لەسەرتای دەستپێکردنی شەڕی ئێران و ئەمریکا، قەیرانی نەمانی غاز سەریهەڵدا، سەرەتا بەکەمکردنەوەی کارەبای 24کاتژمێری و پاشان دابەشنەکردنی غازی ماڵان، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غاز کەوتبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە بۆچی لە بەنزینخانەکان غازی بازرگانی هەیە و بۆ هاووڵاتیان نییە، وەڵامەکەی ئەوەیە بۆ ئەوەی کە پێشتر کاتێک غاز هەبوو هاووڵاتیان لەبری بەکارهێنانی کارەبا پەنایان بۆ غاز دەبرد بە گیزەری غاز ئاویان گەرمدەکرد و زۆربەی کاروبارەکانیان جێبەجێ دەکرد، بەڵام بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ناچار بکەن بۆیلەر بەکاربهێنن و ڕوو بکەنە بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئەوەی پارەی زۆریان بۆ بێتەوە لەبەرژەوەندی پرۆژەی ڕووناکی ئەم قەیرانەیان دروستکردووە.
ئەو خاوەن نانەواخانەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر ئەو قەیرانە دروستکراوە، وەک نانەواکانی هەڵەبجە بڕیارماندا کە دووکانەکانمان دابخەین،چونکە ناتوانین بتڵێک غاز بە25هەزار بکڕین و شەش نان بدەین بەهەزاردینار.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









