ئاسایشی دهۆک بۆ خێزانی سەباح ئەترۆشی: لای ئێمە چایەک دەخواتەوە و مەیگەیەننە میدیا

دەستگیرکردن
SNN
هێزەکانی ئاسایشی دهۆک، سەباح ئەترۆشی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانیان لە ناو ماڵەکەیدا دەستگیرکرد. ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو داوای لە هاووڵاتییان کردبوو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی گرانیی نرخی کارەبا و “پڕۆژەی ڕووناکی” ئەنجام بدەن.
دەستگیرکردن بەبێ فەرمانی دادوەر
بەپێی زانیارییەکانی (کەناڵ 8) کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەترۆشی دەستی کەوتوون، هێزەکانی ئاسایش بەبێ هەبوونی هیچ “فەرمانێکی دادوەر” و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسە. سەرەتا سەباح ئەترۆشی بەهۆی نەبوونی نووسراوی دادگا ڕەتیکردووەتەوە لەگەڵیان بڕوات، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە ناچاری بردوویانە.
مۆبایلی خێزانەکەیان لێ سەندراوە
لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا، خێزان و منداڵەکانی سەباح ئەترۆشی هەوڵیانداوە لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە دیمەنی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان تۆمار بکەن. بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە زۆر مۆبایلەکانیان لێ وەرگرتوون و تەواوی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەیان سڕیوەتەوە کە کاتی دەستگیرکردنەکەی تێدا بووە.
“لای ئێمە چایەک دەخواتەوە”
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو چالاکوانە، هێزەکانی ئاسایش پەیامێکی سەیریان داوەتە خێزانەکەی و پێیان ڕاگەیاندوون: “کاک سەباح لای ئێمەیە و تەنیا چایەک دەخواتەوە، بابەتەکە مەکەنە هەرا و مەیگەیەننە میدیاکان.” ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا ڕێگە نەدراوە پارێزەر یان کەسوکاری بیبینن.
ناڕەزایەتی دژی پڕۆژەی ڕووناکی
بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە، سەباح ئەترۆشی و ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دهۆک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی “پڕۆژەی ڕووناکی” ئەنجام بدەن. دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن ئەم پڕۆژەیە و گرانیی نرخی کارەبا، بارگرانییەکی زۆری دارایی بۆ دروست کردوون و داوای پێداچوونەوە بە نرخەکاندا دەکەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
51 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
51 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









