بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە کردار کوردی فەیلی قەرەبوو بکاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە 46ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلیدا، داوای لە حکومەتی عێراق کرد ئەرکە دەستوورییەکانی بەرامبەر ئەو پێکهاتەیە جێبەجێ بکات و هەموو ئەو مافانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە لێیان زەوت کراوە.
یادی جینۆسایدێکی دڕندانە
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا بە ڕێز و وەفادارییەوە یادی 46 ساڵەی کارەساتی جینۆسایدی کوردی فەیلی بەرز ڕاگرت. ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پێکهاتەیە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، تەنیا لەبەر “کوردبوونیان” ڕووبەڕووی کوشتن، ڕاگواستن، بێسەروشوێنکردن و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ماڵ و سامانیان بوونەتەوە.
لەگەڵ ئازاری گەلەکەمانین
بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە هاوسۆزی ئازارەکانی گەلەکەیەتی. وتیشی: “هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە تاوەکو ڕابردووە تاڵەکانمان بگۆڕین بۆ هیوا و دواڕۆژێکی پرشنگدار بۆ میللەتەکەمان دەستەبەر بکەین.”
داوای قەرەبووی کردەیی
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگەوازی بۆ یەکخستنی دەنگەکان کرد بۆ گێڕانەوەی مافی خوشک و برایانی کوردی فەیلی. داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد کە ئەرکە یاساییەکانی بەرامبەر کوردی فەیلی و سەرجەم زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو جێبەجێ بکات و بە “کردار” قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان بکاتەوە.
یەکێتی و چارەنووسی هاوبەش
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی مافی کوردی فەیلی بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی نیشتمانی و پێویستە هەمووان پێکەوە کار بکەن تاوەکو چیتر غەدر لەم پێکهاتە ڕەسەنە نەکرێت و ژیانێکی سەربەرزانەیان بۆ دابین بکرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









