“لە 24 کاتژمێری رابردوودا تەنها 15 کەشتی لە گەرووی هورمز تێپەڕیووە”

SNN-
بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، جوڵەی بازرگانی و هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە، بە جۆرێک لە 24کاتژمێری رابردوودا تەنها 15 کەشتی لەو گەرووە تێپەڕیون.
ماڵپەڕی “تابناک”ی ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەم کەمبوونەوەیە لە سایەی توندکردنەوەی رێوشوێنە چاودێرییەکان و کۆتوبەندکردنی جوڵەی کەشتیوانییە لە ناوچەکەدا. ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو کەشتیانەی تێپەڕیون، تەنها دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی لە دەسەڵاتدارانی ئێران رێگەیان پێدراوە.
بەراورد بەو ماوەیەی پێش هێرشکردنە سەر ئێران، هاتوچۆی دەریایی لە گەرووەکەدا 90% کەمیکردووە.
وەستانی کەشتییەکان
ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە بازرگانییەکان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مۆڵەتدان بۆ تێپەڕین.
هەڵوێستی کۆمپانیاکان
زۆربەی کۆمپانیا جیهانییەکانی کەشتیوانی بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە، بڕیاریان داوە گەشتەکانیان بۆ کاتێکی نادیار دوابخەن تا ئەو کاتەی دۆخی ناوچەکە جێگیر دەبێتەوە.
ئەم پەککەوتنەی جوڵەی بازرگانی لە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە دەریاییەکانی جیهان، نیشانەی قووڵبوونەوەی گرژییەکان و ترسی کۆمپانیا گەورەکانە لە تێکچوونی زیاتری دۆخی ئەمنی لە ناوچەی کەنداو
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









