
یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، تاوەباران و هەورە بروسکەی بەهاری ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا ئێوارە تاوە باران و بروسکەی بەهاری ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان پاشان کاریگەری لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 17 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
سەبارەت بە کەشی سبەینێ روونیکردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەهۆی ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ، تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەدەکات، پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ببێت وە هەروەها کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بۆ کاتەکانی درەنگانی شەوبە شێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر لەناوچە جیاجیاکاندا.
جەختیکردووەتەوە، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









