
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەک سەرۆککۆماری عێراق، ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندی میراتە دەوڵەمەندەکەی مام جەلالن و لەسەر هەمان ڕێباز بۆ چەسپاندنی ئاشتی و برایەتی بەردەوام دەبن.
ساتێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ یادکردنەوەی مێژوویەکی پڕ لە شانازییە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد. لەم ڕۆژەدا بۆ یەکەمجار، پێشمەرگەیەک و ڕابەرێکی شۆڕشی نوێ کە سەرۆک مام جەلال بوو، وەک یەکەمین کورد بووە سەرۆککۆماری عێراق و لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا متمانەی پێ بەخشرا.
پابەندبوون بە ڕێبازی مام جەلال
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە، یەکێتی هەڵگری میراتە سیاسییە بەنرخەکەی مام جەلالە. وتیشی: “ئێمە بەشوێن هەنگاوە سیاسییەکانیدا دەڕۆین و لەسەر هەمان ڕێباز کاردەکەین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی گەشاوەتر و پتەوکردنی برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتە و لایەنە جیاوازەکاندا.”
ئامادەیی بۆ دیالۆگ و خزمەتکردن
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند کە ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی هەر لایەنێک کە بڕوای بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەبێت. ئامانجی سەرەکیی ئەم هەوڵانەش چەسپاندنی ئاشتی، پێکەوەیی، ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە و هاووڵاتییان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
26 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
26 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









