
مووچە
SNN
وابڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لە بارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت و سودانیش بە کەمکردنەوەی داهاتی نانەوتی رازی ببێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رابسپێرێت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بابەتی مووچە لە تەوەری کۆبوونەوەکەدا نییە و ئەگەری هەیە بەرپرسانی کورد لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا داوا لە سودانی بکەن کە بە کەمکردنەوەی داهاتی نانەوتی لە 120 ملیار دینارەوە بۆ نزیکەی 60 ملیار دینار رازی ببێت، بەهۆی ئەو دۆخەی ناوچەکەی گرتووەتەوە داهاتی نانەوتی هەرێم کەمیکرتدووە.
ئاماژە بەوەکراوە، پێشتر وەزیرانی کورد لە بەغدا وەک خالید شوانی و بەنگین رێکانی گفتوگۆیان لەگەڵ سودانی کردووە لەسەر رازیبوونی بە کەمکردنەوەی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 3 ، سودانی و تەیف سامیش تێگەیشتنیان بۆ ئەو بابەتە هەبووە، جونکە دۆخی ئابوری عێراقیش بەهۆی جەنگەوە خراپ بووە.
هاوکات، وا چاوەڕوان دەکرێت دوای کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ کۆبوونەوەکە بکرێت و تێیدا سودانی تەیف سامی رابسپێرێت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 3 مووچەخۆرانی هەرێم، دوای ئەوەش دەست بە جێبەجێکردنی پابەندییەکان بکرێت.
سەرچاوەیەکیش لە دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەموو رێکارەکانی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە وەک وردبینیکردن و راپۆرتی وەزارەتی نەوت، ئەوەی ماوەتەوە تەنها فەرمان بکرێت بە ناردنی پارە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، بە ئەگەری زۆرەوە دابەشکردنی مووجە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









