وەزیری پێشمەرگە ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو پێشمەرگەیە دەکات کە لە گوندێکی هەولێر بە درۆن کرایە ئامانج

SNN
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تێرۆریستییە دەکات کە شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر گوندی زەرگەزەوی لە سنووری شاری هەولێر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەداخەوە ئەم پەلامارە دڕەندانەیە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ) و هاوژینەکەی.” وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
شۆڕش ئیسماعیل جەختی کردەوە کە گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاک هێڵی سوورە و داوای لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری پێشمەرگە بە ناوی وەزارەت و هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدەکان کرد و نەمریی بۆ شەهیدانی کوردستان خواست.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
57 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
57 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









