
SNN-
داهاتی نانەوتیی مانگی ئازاری هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا کرا و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پرۆسەی خەرجکردنی مووچە دەستپێبکات.
ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا
ئەمڕۆ داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان لە لقی بانکی فیدراڵی لە هەولێر خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ. بەپێی زانیارییەکانی، SNN تێکڕای داهاتەکە بۆ مانگی ئازار بڕی 90 ملیار دینار بووە، کە بڕی 20 ملیار دیناری لە داهاتی پارێزگای سلێمانییەوە دابینکراوە. بە ناردنی ئەم داهاتە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە، ئاستەنگەکانی بەردەم خەرجکردنی مووچە نامێنن.
کاریگەرییەکانی جەنگی ئێران لەسەر داهات
داهاتی نانەوتیی ئەم مانگە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو بڕی 30 ملیار دینار کەمی کردووە، چونکە لە مانگەکانی پێشوو بڕی 120 ملیار دینار ڕەوانە دەکرا. هۆکاری ئەم کەمبوونەوەیە بۆ هەڵگیرسانی جەنگی ئێران دەگەڕێتەوە، کە بووە هۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و کەمبوونەوەی داهات لە زۆربەی سێکتەرەکاندا.
ڕێککەوتنی نەوت و هەناردەکردنی لە کەرکووک
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتنە ڕێککەوتن سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆریی جەییهانەوە. لەو چوارچێوەیەدا و لە 31ی ئازارەوە، عێراق ڕۆژانە بڕی 250,000 بەرمیل نەوتی لەو ڕێگەیەوە هەناردەکردووە و دەرچەیەکی نوێی بۆ بەبازاڕکردنی نەوتەکەی دۆزیوەتەوە.
جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا
ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بڕیاریداوە سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت. نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایگەیاند، شاندی هەرێم داوای کردووە سیستمەکە لەگەڵ یاساکانی هەرێم بگونجێنرێت، بەتایبەت ئەو لێخۆشبوونانەی لە یاسای وەبەرهێناندا هەن. لایەنی فیدراڵی ڕەزامەندی نیشانداوە کە تایبەتمەندییەکانی هەرێم و لێخۆشبوونەکان لەبەرچاو بگیرێن، بەو مەرجەی سیستمەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









