نوێترین زانیاری لەبارەی كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن و دەستپێكردنەوەی دەوام

زانکۆی سلێمانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و ئێران و ئیسرائیل، وابڕیارە كە ئەنجومەنی وەزارەتی هەردوو وەزارەتی پەروەدە و خخوێندنی باڵا لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی تایبەت بە بڕیاردان لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن دەستپێبكەنەوە و كۆتایی بە خوێندنی ئۆنلاین بهێنن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، داخستنی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بە ناچاری بوو ئەوەش لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان بوولە ناوەندەكانی خوێندن، بەڵام كە شەوی ڕابردوو ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی ڕاگەیەندراوە بە دڵنیاییەوە ئەمە دۆخەكە بەرەو ئاراستیەكی باش دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە لەم هەفتەیەدا هەردوو ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كۆبوونەوەی تایبەت بە خۆیان بكە نبۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی خخۆیان بۆ دۆخەكە بكەن و پاشان بڕیار بدە نبە كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









