دۆناڵد ترەمپ: هێزەكانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە

دۆناڵد ترەمپ
SNN-
سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوەو جارێ بەنیازی كشاندنەوەیان نین.
بەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هەموو كەشتی و فڕۆكە و هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا و هەر شتێكی تر كە پێویست بێت بۆ لەناوبردنی تەواوەتی دوژمن، لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا دڵنیابوون لە پابەندبوونی تەواوەتی ئێران بە رێككەوتنی راستەقینە، هێزەكانیان جارێ لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە.
جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر رێككەوتنی راستەقینە نەكرێت، ئەوە زۆر خراپتر و كوشندەتر هێرش دەكەنەوە سەر ئێران بەشێوەیەك كە پێشتر هیچ كەسێك نەیبنیبێت.
ترەمپ باسی لەوەشكرد، ئێران دەمێكە رێككەوتووە لەگەڵیان و چەكی ئەتۆمیشی نابێت، گەروی هورمزیش بە كراوەی دەمێنێتەوە، لەم كاتەشدا هێزەكانیان پشوویەك وەردەگرن و چاوەرێی ئەركی داهاتوویان دەكەن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









