پزیشکیان: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان فێڵە و دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە

SNN –
سەرۆککۆماری ئێران، توندترین کاردانەوەی بەرامبەر هێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان نیشاندا و ڕایگەیاند، ئەم کردەوانە پرۆسەی ئاشتی و دانوستاندنەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە.
پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەست
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (10ی نیسانی 2026)، مەسعود پزیشکیان لە پەیامێکی فەرمیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ڕایگەیاند، هێرشە دووبارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان پاش ڕێککەوتنی ئەمدواییە، “پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستە”. پزیشکیان ئەو هەنگاوەی ئیسرائیلی وەک “نیشانەیەکی مەترسیداری فێڵ و پابەندنەبوون” ناوزەد کرد.
دانوستاندن بێ واتا دەبێت
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە بەردەوامبوونی هێرشەکان، متمانە بە پرۆسەی سیاسی ناهێڵێت و وتی:”بەردەوامبوونی ئیسرائیل لەسەر ئەم هێرشانە، دانوستاندنەکان بێ واتا دەکات. ئەمە فێڵە و نیشانەی ئەوەیە لایەنی بەرامبەر پابەندی بەڵێنەکانی نییە.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، پزیشکیان هەڕەشەی توندی ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد و جەختی کردەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و “دەستیان لەسەر پەلەپیتکە دەمێنێتەوە”. هەروەها دڵنیایی دایە لایەنی لوبنانی کە ئێران لەم دۆخەدا “لوبنان بە تەنیا جێناهێڵێت”.
دانوستاندنەکانی پاکستان لەبەردەم تاقیکردنەوەدا
ئەم لێدوانانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی شەممە، دانوستاندنی نێوان واشنتن و تاران بە نێوەندگیریی وڵاتی پاکستان لە “ئیسلام ئاباد” بەڕێوەبچێت.
جێی ئاماژەیە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئەمریکا و ئێران بە فەرمی ڕەزامەندییان لەسەر ئاگربەستێکی 14 ڕۆژی نیشاندابوو، بە مەبەستی خۆشکردنی زەمینە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئاشتی درێژخایەن، بەڵام هێرشە نوێیەکانی سەر لوبنان تەمومژێکی گەورەی خستووەتە سەر ئاییندەی ئەم کۆبوونەوانە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









