
SNN –
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند سەبارەت بە دانیشتنی بڕیارلێدراوی سبەینێی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و ڕەتیدەکاتەوە بەشداری تێدا بکەن.
سەپاندنی ئەمری واقیع قبوڵکراو نییە
لە بەیاننامەیەکدا، فەرهاد ئەتروشی ئاماژەی بەوە کردووە کە ناڕازین بەرامبەر بە کارنامەی دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە (11ی نیسان)، چونکە ئەو هەنگاوە کۆدەنگی سیاسی و نیشتمانی لەسەر نییە.
ڕاشیگەیاند: “ئێمە سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع ڕەتدەکەینەوە و ناچینە ژێر باری بڕیارێک کە لێکتێگەیشتنی لایەنەکانی لەسەر نەبێت.”
داوا دەکرێت دانیشتنەکە دوابخرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لە سەرکردە سیاسییەکان کردووە کە دەرفەتی زیاتر بڕەخسێنن بۆ گفتوگۆی جدی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان، تاوەکو بگەنە کاندیدێکی وا بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کە قبوڵکردنێکی نیشتمانی فراوانی لەسەر بێت، نەک بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنەکان هەنگاوی بۆ بنرێت.
“مافی خۆمانە بزانین کاندیدی سەرۆکوەزیران کێیە”
تەوەرێکی دیکەی ناڕەزایەتییەکەی پارتی پەیوەستە بە پۆستی سەرۆکوەزیرانەوە ئەتروشی دەڵێت:”تاوەکو ئێستا نازانین کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کێیە، لەکاتێکدا ئەمە مافی شەرعی خۆمانە کە قسەمان هەبێت و ئاگاداری ئەو کەسایەتییە بین کە بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکرێت.”
ئەم هەڵوێستەی پارتی لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی بایکۆتی لایەنە سەرەکییەکانەوە، چارەنووسی دانیشتنەکە و نیسابی یاسایی کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









