ئێران رەتیدەکاتەوە هیچ وەفدێکیان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چووبێتە پاکستان

SNN-
میدیاکانی ئێران ئەو هەواڵانەیان رەتکردەوە کە باس لە چوونی وەفدێکی وڵاتەکەیان دەکەن بۆ پاکستان بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.
ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویکردەوە، هیچ وەفدێکی وڵاتەکەیان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نەچووەتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
سەرچاوەكە رایگەیاندووە: تاوەکو ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت و ئاگربەست لە لوبنان جێبەجێ نەكرێت، هەروەها ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان رانەگرێت دانوستان ناکەن.
ئەم لێدوانانەی ئێران لە کاتێکدایە کە “ئیسحاق دار” وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ ئاسانکاری دیپلۆماسی و رایگەیاندووە کە ڤیزەیان لەسەر وەفدەکان و رۆژنامەنووسان هەڵگرتووە.
هاوکات، بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا فڕۆکەیەکی پاکستانی بە یاوەری فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران بەرەو ئیسلام ئاباد بەڕێدەکەوێت، گومانی ئەوەی لای میدیاکان دروستکردووە کە وەفدێکی باڵای ئێران لەناو فڕۆکەکەدا بن، سەرەڕای ئەوەی تاران بە رەسمی رەتی دەکاتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









