
پارەی عێراقی
SNN
سبەینێ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لیستی مووچەی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ڕۆژی یەکشەممە 12ی نیسان، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و سێ رۆژ دەخایەنێت و ڕۆژی سێشەممە 14ی نیسان، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
ئاماژە بەوەکراوە، “بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر 1ی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو”.
بەپێی خشتەکە، سبەینێ یەکشەممە، هەریەکە لە خانەنشینی شارەستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتوانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و تەندروستی مووچەی مانگی 3 وەردەگرن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








