کەشناسی: تاوە بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژی شەممە
بۆ ئەمڕۆ شەممە 11-04-2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا هەیە و پێشبینی دەکرێت تاوە بارانی کورتخایەن لەگەڵ هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
خێرایی با و مەودای بینین
خێرایی با لەمڕۆدا مامناوەند دەبێت و لە نێوان 15 بۆ 25 کم/ک دەبێت، بەڵام لە هەندێک کات و شوێندا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک. ئاراستەی با بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتردا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمرۆ
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەن: هەولێر 22، پیرمام 16، سۆران 16، حاجی ئۆمەران 9، سلێمانی 20، چەمچەماڵ 21، دهۆک 20، زاخۆ 18، هەڵەبجە 20، گەرمیان 24 پلەی سیلیزی.
پێشبینییەکانی ڕۆژی یەکشەممە
بۆ سبەی یەکشەممە 12-04-2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. پێشبینی دەکرێت نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە. هاوکات لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئیدارەی ڕاپەڕین، ناوچەی گەرمیان و کەرکووک، ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقە و تەرزە هەیە. خێرایی با لە هەندێک کاتدا بۆ سەرووی 35 کم/ک چالاک دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی
پلەکانی گەرما بۆ سبەی بە بڕی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە: هەولێر 19، پیرمام 14، سۆران 15، حاجی ئۆمەران 8، سلێمانی 17، چەمچەماڵ 18، دهۆک 17، زاخۆ 17، هەڵەبجە 18، گەرمیان 22 پلەی سیلیزی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









