
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە یەکەم لێدوانیدا دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق، سوپاسی دکتۆر فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو لەپێناو یەکڕیزیی نەتەوەکەمان، وازی لە بەرژەوەندیی شەخسی هێناوە.
خەباتی 50 ساڵە
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ستایشی کەسایەتیی دکتۆر فوئاد حوسێنی کرد و وتی: “دکتۆر فوئاد پیاوێکی بەڕێزە و ماوەی 50 ساڵە بێ وچان خەبات بۆ یەکڕیزیی کورد دەکات.” بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستخۆشیی لێکرد بۆ ئەو ڕۆڵە مێژووییەی کە لەم پڕۆسەیەدا گێڕاویەتی.
هاوسەنگیی سیاسی
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، دڵنیایە کە دکتۆر فوئاد حوسێن خۆی درکی بەوە کردبوو کە بۆ پاراستنی هاوسەنگیی هێز، پێویستە ئەم پۆستە ئەمجارە بۆ یەکێتی بێت. وتیشی: “ئەو باش لە هاوکێشەکان تێگەیشتبوو و دەیزانی کە ئەم هەنگاوە لە بەرژەوەندیی گشتیی کورددایە.”
قوربانیدان بە دەنگەکان بۆ یەکڕیزی
لە کۆتایی قسەکانیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە دکتۆر فوئاد دەیتوانی دەنگی زۆر زیاتر کۆبکاتەوە، بەڵام بە ئەنقەست ئەو کارەی نەکرد. سەرۆکی یەکێتی وتی: “دڵنیام دکتۆر فوئاد دەیتوانی خۆی ماندوو بکات و دەنگێکی زۆر زۆر زیاتر بهێنێت، بەڵام ئەو بۆ یەکڕیزیی کورد بەو جۆرە سیاسەتی کرد و منیش دەستخۆشیی لێ دەکەم.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









