
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، جەختی لە گرنگیی پێکەوەژیانی ئایینی کردەوە و هیوای خواست ئەم هەنگاوە دۆستایەتیی نێوان پێکهاتەکان بەهێزتر بکات.
پیرۆزبایی بۆ پاتریارکی نوێ
سەرۆکی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی “پاتریارک مار پۆڵسى سێيهم نۆنا” کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهاندا. بافڵ تاڵەبانی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەم ئەرکە نوێ و “پیرۆزەیدا” کە لەسەر ئاستی جیهان پێی سپێردراوە.
پەیامێک بۆ لێبوردەیی
لە پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئومێدەوارە دەستبەکاربوونی پاتریارکی نوێ ببێتە مایەی خێر و برەودان بە گیانی لێبوردەیی. وتیشی: “ئومێد دەکەین هەڵبژاردنی بەڕێزتان ببێتە هۆی قووڵکردنەوەی دۆستایەتیی زیاتر لە نێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکاندا.”
جەختکردنەوە لە پێکەوەژیان
سەرۆکی یەکێتی جەختی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە وەک بنەمایەکی جێگیر، جەخت لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو ئایین و نەتەوەکان لە وڵاتدا دەکاتەوە. ئەم پەیامە وەک پشتیوانییەکی بەردەوامی یەکێتی بۆ پێکهاتە کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەبینرێت
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
13كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









