
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، قۆناغێکی نوێی فشارەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند و ئاشکرای کرد کە گەمارۆی دەریایی دەخرێتە سەر ئەو وڵاتە، بە ئامانجی بڕینی تەواوەتی هەناردەی نەوتی ئێران.
هەناردەی نەوتی ئێران رادەگیرێت
ترەمپ لە بنکەی ئاسمانیی “ئەندرۆز” لە ویلایەتی ماریلاند بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: “گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاران چیتر ناتوانێت نەوت بفرۆشێت.” جەختیشی کردەوە کە رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و وتی: “ئێران لە رەوشێکی بێهیوایی دایە.”
فشار بۆ سەر ناتۆ و پرسی دانوستان
سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە هاوپەیمانی ناتۆ نیشاندا و وتی: “بە ملیاران دۆلارمان بە ناتۆ داوە، بەڵام لە جەنگی ئەم دواییەی سەر ئێران لەگەڵمان نەوەستان.” سەبارەت بە ئەگەری گفتوگۆش ئاماژەی بەوە کرد کە بۆی گرنگ نییە تاران دەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ یان نا.
سێنتکۆم: گەمارۆکە هەموو کەشتییەکان دەگرێتەوە
لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند: لە ئەمڕۆ دووشەممە، سەعات ۱۰ـی بەیانی (بەکاتی کەناراوەکانی رۆژهەڵات)، گەمارۆی هاتوچۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران دەستپێدەکات،
دەشڵێت: گەمارۆکە کەشتیی هەموو ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دەچنە دەرەوە، هەروەها ئەو کەشتیانەی تەنها بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن و ناچنە بەندەرەکانی ئێران، رێگرییان لێ ناکرێت.
هۆشداریی توند سەبارەت بە مینڕێژکردنی گەرووی هورمز
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە “سۆشیاڵ تروس” هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزە دەریاییەکانیان هەر کەشتییەک بپشکنن کە باجی بە ئێران دابێت. وتیشی: “ئێران دەیەوێت بە مینڕێژکردنی گەرووی هورمز ئابلوقە بخاتە سەر جیهان، بەڵام ئێمە دەست دەکەین بە لەناوبردنی ئەو مینانە و هەر ئێرانییەک تەقەمان لێ بکات، بەتەواوی تێکی دەشکێنین.”
لە کۆتاییدا ترەمپ دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان و ئەگەر تاران رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان نەکاتەوە، ئەوەی لە هێزی سەربازی ئێران ماوەتەوە “کۆتایی پێدەهێنن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









