هاکان فیدان: پێشنیارێکی ئەمریکا لەبەردەم ئێراندایە و ئیسرائیلیش ڕۆڵی تێکدەرانە دەگێڕێت

SNN-
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی “ئەنادۆڵ” تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پرسی ئاگربەست و گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران.
ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەست
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە لە ڕووی تەکنیکییەوە واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی 15 ڕۆژدا واقیعی نەبێت، بەڵام وتی: “ئەگەر هەردوولا پێشکەوتنی بەرجەستە بەدەستبهێنن، ڕەنگە ئاگربەست بۆ ماوەی 45 یان تەنانەت 60 ڕۆژ درێژ بکرێتەوە، تاوەکو دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بڕەخسێت.”
کێشەی گەرووی هورمز و هەڵوێستی تورکیا
سەبارەت بە گرژییەکانی گەرووی هورمز، فیدان جەختی کردەوە کە جیهان ئازادیی بێبەربەستی هاتوچۆی لەو گەرووەدا دەوێت. وتیشی: “پشتگیری لە دانوستان لەگەڵ ئێران دەکەین بۆ ڕازیکردنی بە کردنەوەی گەرووەکە، بەڵام بە گونجاوی نازانین وڵاتان دەستوەردان بکەن بۆ کردنەوەی.”
پێشنیارەکەی ئەمریکا بۆ ئێران
هاکان فیدان ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا هەم ئەمریکییەکان و هەم ئێرانییەکان گەڕاونەتەوە بۆ پایتەختەکانی خۆیان و وتی: “پێموایە ئێرانییەکان بەتایبەتی خەریکی هەڵسەنگاندنی پێشنیارەکەی ئەمریکان و وەڵامی دەدەنەوە.”
ڕۆڵی ئیسرائیل و دۆخی سووریا
وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دا لە ڕۆڵی ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە نەتانیاهۆ وەک هەمیشە کارەکانی تێکداوە و ئەمریکاش بێدەنگ بووە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد:
-
بڕیار وابوو ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە بەڵام ئیسرائیل ڕێگری کرد.
-
هێرشەکانی ئیسرائیل لە سووریا کێشەیەکی گەورەیە و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی تورکیا دروست دەکات.
-
ئاگربەست لە نێوان هەردوولادا بە پێویستییەکی بەپەلە دەزانێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









