
SNN-
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری نوێی عێراق، لە یەکەم وێستگەی سەردانەکانیدا بۆ سەر مەزاری مام جەلال، پەیامێکی پڕ لە وەفاداری بۆ ڕێبازی مام جەلال تۆمار کرد و بەڵێنی زیندووکردنەوەی شێوازی حوکمڕانیی ئەو دەدات.
ئاراستەکردنی پەیام بۆ مام جەلال وەک ئیلهامبەخش
لە یاداشتێکدا کە لەسەر مەزارى سەرۆک مام جەلال تۆمارى کرد، نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى نوێى عێراق بە “مامى بەڕێز، باوک، مامۆستا و سەرکردەى ئیلهامبەخش” وەسفى کرد. ئامێدى لە نووسینەکەیدا ئاماژەى بەوە کردووە کە کاتێک سەردانى مەزارەکە دەکات، ڕۆحى پاکى مام جەلال هەمیشە ئامادەیە و هاوڕێیانە و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی سیاسیی ئەو بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی مژدەی سەرۆکایەتی و داوای هێز
ئامێدى لە پەیامەکەیدا ڕوو لە مام جەلال دەڵێت، “دەمەوێت پێت ڕابگەیەنم کە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق متمانەى پێبەخشیم تا ببمە سەرۆککۆمار”. ناوبراو دڵنیایى نیشانداوە کە سەرۆکى کۆچکردوو بەم ڕووداوە دڵخۆشە و داواى لە خودا کردووە هێز و تواناى پێ ببەخشێت تاوەکو ڕۆحی مام جەلال لەم ئەرکەدا هاوڕێی بێت و بتوانێت ئەو کارانەى ئەو بۆ حوکمڕانییەکى باش لە عێراقدا دەیانکرد، زیندوویان بکاتەوە.
بەڵێنی پاراستنی عێراق و کوردستان
سەرۆککۆمارى نوێ جەختى کردووەتەوە کە عێراق بە باشى دەمێنێتەوە و کوردستانیش هەر بە ئاوەدانى دەمێنێتەوە. ئامێدى نووسیویەتى، هەرچەندە هەمیشە ئاستەنگ و تەحەدى لەبەردەم وڵاتدا هەبووە، بەڵام ئەو پرەنسیپ و ڕێبازە باڵایەى کە مام جەلال لەگەڵ سەرکردە نیشتمانییەکانى دیکە کێشاویانە، وەک ڕێچکە و ڕێگاى ئەوان دەمێنێتەوە بۆ تەواوکردنى ئەو نەخشەڕێگایەى کە پێشتر لەلایەن مام جەلالەوە داڕێژراوە.
“بۆ مامی بەڕێز، باوک، مامۆستا، سەرکردە و ئیلهامبەخش، مام جەلالی ئازیز..
ڕۆحی پاکت هەمیشە لەگەڵمان ئامادەیە کاتێک سەردانی شوێنی تەرمە پیرۆزەکەت دەکەین.
مام جەلال.. دەمەوێت پێت ڕابگەیەنم کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی پێبەخشیم تا ببمە سەرۆککۆمار. من دڵنیام کە ئێوە بەم ڕووداوە دڵخۆشن، لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارم هێز و توانام پێ ببەخشێت و ڕۆحی ئێوەش لەم ئەرکە گرنگەدا هاوڕێم بێت، تاوەکو بتوانم ئەو کارانەی ئێوە بۆ حوکمڕانییەکی باش لە عێراقدا دەتانکرد، زیندوویان بکەمەوە.
عێراق بە باشی دەمێنێتەوە و کوردستانیش هەر بە ئاوەدانی دەمێنێتەوە. هەمیشە ئاستەنگ و تەحەدی لەبەردەم عێراق و کوردستاندا هەبووە، بەڵام ئەو پرەنسیپ و ڕێبازە باڵایەی کە ئێوە لەگەڵ سەرکردە نیشتمانییەکانی دیکەدا کێشاوتانە، وەک ڕێچکە و ڕێگای ئێمە دەمێنێتەوە بۆ تەواوکردنی ئەو نەخشەڕێگایەی کە ئێوە داتانناوە.
کوڕ و قوتابیتان
نزار ئامێدی”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









