نوێترین زانیاری لەبارەی دیاركردنی سەرۆكوەزیرانی نوێ و هەڵوێستی كورد لەوبارەیەوە

عەلی حەمە سەعید-SNN
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، لەئێستادا چوارچێوەی هەماهەنگی سەرقاڵی دیاریكردنی كەسێكە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران، ئێمەش وەك كورد ڕێز لە هەر بڕیارێكی لایەنی شیعە دەگرین و تەداخخول لە بڕیارەكانیاندا ناكەین.
سروە محەمەد، بڕیار دەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، لە ئێستادا تەنها 14 ڕۆژ لەبەردەم چوارچێوەی هەمانگی شیعەكان ماوە بۆ ئەوەی كەسێك دیاری بكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران، ئەوەی باسی لێوە دەكرێت تا ئێستا دوو بەر بژێرهەن كە ئەوانیش نوری مالیكی و محەمەد شیاع سودانین.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكلاكردنەوەی ئەو كاندیدانە دەكەوێتە دەست چوارچێوەی هەماهەنگی چونكە وەك عورفێكی سیاسی دیاریكردنی سەرۆكوەزیران مای لایەنی شیعەیە وەك چۆن سەرۆكی پەرلەمان بۆ سوننە و سەرۆكی كۆماریش بۆ كوردە، بۆیە پێشبینی دەكەین لەو ماوەیەی كە ماوە شیعەكان بتوانن ئەو بابەتە یەكلای بكەنەوە چونكە دۆخەكە وادەخوازێت.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە وەك كورد ڕێز لە هەر بڕیارێك دەگرین كە لەلایەن چوارچێوەی هەمانگی دەربچێت بۆ كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران، هاوكات بە هیچ شێوەیەكیش تەداخول لەو بڕیاری ئەوان ناكەین و دواجاریش دەنگ بە كاندیدەكەیان دەدەین وەك چۆن ئەوان دەنگیان بە كاندیدەكەی ئێمە دا بۆ سەرۆككۆمار.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









