جگە لەمالیكی و سودانی، شیعەكان بە نیازن كێ بەربژێربكەن بۆ سەرۆك وەزیران؟، SNNزانیاری نوێ ئاشكرادەكات

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە باس لە هەریەكە لە نوری مالیكی و محەمەد شیاع سودانی دەكرێت بۆ كاندیكردنیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران، بەڵام لە ئێستادا ناوی دیكە هاتووەتە ئاراوە كە پێدەچێت ببێتە كاندیدی فەرمی چوار چێوەی هەماهەنگی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی تایبەت لە بەغدا بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بەهۆی ئەو ناكۆكییەی كە لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە لەسەر یەكلاكردنەوەی كاندیدێكی هاوبەش لە نێوان نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر، لە ئێستادا لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لارییان نییە لەوەی كە ( باسم بەدری) سەرۆكی دەستەی باڵای نشتیمانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، ببێتە كاندیدی چوار چێوەی هەماهەنگی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەو پێیەی كە چانسی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا زۆر كەم بووەتەوە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و هەروەها بۆ ئەوەی هاوسەنگی ناوماڵی شیعەش رابگیرێت و بەرەو لێكترازن و دابەشبوونی زیاتر نەڕۆن، لە ئێستادا سەركردەكانی ناو چوارچێوەی هەمانگی ئەو دەستپێشخەرییەیان كردووە كە ( باسم بەدری) كاندید بكرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە پێدەچێت پێش ئەو وادەیەی لەبەردەم چوارچێوەی هەمانگی هەیە كە ماوەی دوو هەفتەیە بتوانن كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران یەكلا بكەنەوە و دواتریش لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق كە دواتر كەسی ڕاسپێردراویش ماوەی 30 ڕۆژی لەبەردەست دەبێت بۆ پێكهانی كابینەی نوێ.

باسم بەدری
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









