هاوشێوەی پرۆژەی ڕووناكی پرۆژەی هەژماری من بارگرانی زیاتری بۆ فەرمانبەران دروستكردووە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
عەلی حەمە سەعید-SNN
بە وتەی فەرمانبەران و مامۆستایان، مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەت شانازی بەدوو پرۆژەوە دەكات كە جگە لەوەی سودی تایبەتی بۆخۆی هەبووە، نەبووەتە مایەی كارئاسانی و سود گەیاندن بە فەرمانبەران، كە ئەوانیش پرۆژەی ڕووناكی و هەژماری منن، چونكە هەردوكیان بارگرانییان دروستكردووە.
ئاسۆ محەمەد، یەكێك لە مامۆستایانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە پرۆژەی ڕووناكی وابانگەشەكرا كە ئەمە لە سودی هاووڵاتیانە و لەمەودوا هاووڵاتیان تەنها پارەی یەك كارەبا دەدەن، بەڵام ئەوە هەرقسەبوو، چونكە ئەوە دوو مانگە سەرەڕای ئەوەی پارەیەكی زۆری پرۆژەی ڕووناكی دەدەین، لەهەمان كاتیشدا پارەی مۆلیدەش دەدەین كە دەبوو پرۆژەی ڕووناكی ئەو پارەیەی بدایە بە خاوەن مۆلیدەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچی پرۆژەی هەژماری منە، ئەوەش بووەتە بارگرانیەكی زۆر بەسەر فەرمانبەرانەوە، چونكە پێشتر دەچووین لە بانك مووچەكەی خخۆمان بە بێ كەموزیاد وەردەگرت لەكاتی خۆیدا، بەڵام ئەوە چەند مانگێكە ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە ATMەكان پارەیان تێدا نامێنێت فەرمانبەران ناچار دەبن بچنە لە بارزاڕ و لە نوسینگەكان پارەكانیان ڕابكێشن كە، من بۆخۆم كە مووچەكەم نزیكەی 850 هەزار دینارە، نزیكەی 10 هەزار دینار لە مووچەكەم كەمتر وەرگرتووە.
ئەو مامۆستایەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە ئەو دوو پرۆژەیە بوون كە مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەت شانازی پێوەدەكات، لەكاتێكدا جگە لەوەی ئەو دوو پرۆژەیە بووەتە سود گەیاندن بە خودی خۆیان هیچ سودێكی نەبووە بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
11كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
11كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









