کەشناسی: هەرێمی کوردستان تاوەکو ڕۆژی شەممە لەژێر کاریگەریی هیچ شەپۆلێکی بارانباریندا نییە

SNN-
کەشناسی: هەرێمی کوردستان تاوەکو ڕۆژی شەممە لەژێر کاریگەریی هیچ شەپۆلێکی بارانباریندا نییە
ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی بەرەو جێگیربوون دەچێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە، تەنیا لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری تاوە بارانی بەهاری هەیە.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێشەممە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 14-04-2026 ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و لە هەندێک کاتی دوای نیوەڕۆدا، ئەگەری چڕبوونەوەی هەور و دابارینی تاوە بارانی بەهاری بە شێوەیەکی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە. تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی هیچ شەپۆلێکی بارانباریندا نابێت.
بارودۆخی با و مەودای بینین
خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتە. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 14-04-2026
هەولێر: 18 پلە
سلێمانی: 16 پلە
دهۆک: 18 پلە
هەڵەبجە: 19 پلە
گەرمیان: 22 پلە
زاخۆ: 17 پلە
سۆران: 15 پلە
حاجی ئۆمەران: 6 پلە
پیرمام: 14 پلە
چەمچەماڵ: 18 پلە
کەشی پێشبینیکراوی سبەی چوارشەممە
بۆ ڕۆژی چوارشەممە 15-04-2026، کەشی ناوچەکە بە گشتی جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەودای بینینیش بۆ 9 بۆ 10 کیلۆمەتر زیاد دەکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی چوارشەممە 15-04-2026
هەولێر: 20 پلە
سلێمانی: 18 پلە
دهۆک: 19 پلە
هەڵەبجە: 20 پلە
گەرمیان: 23 پلە
زاخۆ: 19 پلە
سۆران: 16 پلە
حاجی ئۆمەران: 10 پلە
پیرمام: 16 پلە
چەمچەماڵ: 19 پلە
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی و دەوروبەری راگەیەندرا
ئایار 8, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









