سیاسەتی پارتی بریتییە لە ” لەگەڵم بیت پیاوی باشی، لەگەڵم نەبیت جاشی”

باڵامبۆ محەمەد
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەبەرامبەر ئەو فرمێسكە تیمساحیانەی پارتی بۆ كەركوک دەڕێژێت گوایە پۆستی پارێزگاری ئەو شارە لەدەستی كورد نامێنێت و دەدرێت بە توركمان، پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە، لەوەتی پارتی هەبووە سیاسەتی واكردووە ئەگەر لەگەڵی بیت پیاوی باشی ئەگەر لەگەڵی نەبیت ئەوە جاشی.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: زۆر سەیرە لە ئێستادا كە باس لە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكرێت بەگوێرەی ڕێككەوتنێكی سیاسی پارتی هاتووە فرمێسكی تیمساحی دەڕێژێت، لەكاتێكدا ئەوەیان لە بیركردووە كە هەر ئەوان بوون بوونەهۆكاری ئەوەی كورد نەتوانێت بە تەنها پارێزگارێكی كورد دابنێت و بایكۆتی ئەنجومەنی پارێزگایان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەوەتەی پارتی هەبووە سیاسەتی بەجۆرێك كردووە ئەگەر لەگەڵیدا بیت پیاوی باشی ئەگەر لەگەڵیدا نەبیت جاشی، چونكە ئەوە ئەوان بوون هاوپەیمانیان لەگەڵ ڕاكان جبوری و هاوشێوەكانی دەكرد بۆ دژایەتیكردنی یەكێتی و دانانی پارێزگارێكی كورد، ئێستە بە چ ڕوویەكەوە باس لەوەدەكەن پارێزگاری كەركوك دەدرێتە بە توركمان.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی وت، بۆچی پارتی بە ڕەوای دەزانێت لە كوردستان بەئارەزووی خۆی پۆست ببەخشێتەوە بەسەر توركمانەكاندا بۆچی بۆ یەكێتی ڕەوانەبێت لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە دەست لە پۆستێك هەڵبگرێت بیداتە توركمانێك یان عەرەبێك، بۆیە ئەمەی پارتی دەیڵێت بانێكەو سەد هەوا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









