
گۆڕانکاری کەشوهەوا
SNN-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت: لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما رودەدات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، هاوکات خێرایی با لە نێوان (10 – 20) کم/ک دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت، بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژئاوا.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
لەلایەکی دیکەوە کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینی
هەولێر 23 پلەی سیلیزی
پیرمام 19 پلەی سیلیزی
سۆران 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 23 پلەی سیلیزی
دهۆک 22پلەی سیلیزی
زاخۆ 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









