
مووچە
SNN-
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بڕیارە تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو کارەکانی هەولێر و سلێمانی بە تەواوی کۆتاییان بێت.
تەواوبوونی 90%ـی کارەکانی سلێمانی
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی ڕایگەیاند، سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە کارا کراوە و 90%ـی کارەکان تەواوبوون. ئاماژەی بەوەش کرد کە لیستەکان لەلایەن گەنجینەکانەوە وردبینییان بۆ کراوە و پەسەند کراون.
کارکردن لەسەر بەڕێوەبەرایەتییە ماوەکان
سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی ڕوونی کردەوە، لە کۆی زیاتر لە 570 بەڕێوەبەرایەتی، تەنیا 18 بەڕێوەبەرایەتی کارەکانیان ماوە. بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە کارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەش تەواو بکرێن و ڕەوانەی گەنجینەکان بکرێن بۆ وردبینی و پەسەندکردنی کۆتایی.
دۆخی ئامادەکردنی لیستەکە لە هەولێر
سەرچاوەیەک لە بایۆمەتری هەولێریش رایگەیاند، زۆرینەی کارەکانی لیستی مووچەی مانگی نیسان تەواو بوون. بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوبوونی 100%ـی کارەکان دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
مەرجەکانی بەغدا بۆ خەرجکردنی مووچە
بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە جێبەجێکردنی چەند مەرجێک، لەوانە: ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە. هەروەها ڕادەستکردنی نەوت و ڕەوانەکردنی بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی مانگانە بۆ گەنجینەی فیدراڵی عێراق
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









